شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: حه‌یا که‌ی ده‌کا؟ ! لەبارەی شیعر: ٨٣/٠٣/٠١ زه‌نگیاوێ با دێت و باران، خوناوکه‌ی ده‌کا گه‌نم له‌شایان، که‌روێشکه‌ی ده‌کا بلبلی شه‌یدا، وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌ردێ به‌ سازی چریکه‌ی ده‌کا [١] زه‌رده‌زێڕینه‌، کۆشی گوێی گوڵان پڕ له‌ ئاڵتوونی عه‌نتیکه‌ی ده‌کا هه‌میشه‌ کاڵه‌، میوه‌ی دڵخۆشی به‌هاره‌ هه‌ر له‌ فه‌ریکه‌ی ده‌کا با دایک و، خونچه‌ و چرۆ وه‌ک مناڵ ئه‌م لک و چڵه‌، له‌ بێشکه‌ی ده‌کا لێوڕێژه‌ هه‌ستی شاعیر له‌ خۆشی بۆیه‌ ده‌چی که‌ی هه‌ر تکه‌ی ده‌کا کانی گیا و گۆڵ، وای ده‌وره‌ داوه‌ له‌ ڕووی ڕووگوڵ و ملوێنکه‌ی ده‌کا ئه‌م هه‌موو جوانیه کرا به‌نی بوون داوای ته‌سبیحات له‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌کا که‌ هه‌یهه‌تی ئه‌م هه‌موو دیمه‌نه‌ ده‌بینێ ئاخر حه‌یا که‌ی ده‌کا؟ ! ١. دەردێ بە سازی چریکە کردن: یانی چاک دەخوێنێ.